سەبارەت
تەشی وەک پلاتفۆرمێکی ئەکادیمی بۆ توێژینەوە و تۆمارکردنی شێوەزارەکانی زمانی کوردی دامەزراوە. ئەم پلاتفۆرمە سێ بەشی سەرەکی لەخۆ دەگرێت:
ئەتڵەس: بەشی نەخشەکێشان و پیشاندانی دابەشبوونی جوگرافیاییی شێوەزارەکانی کوردیی ناوەندی.
بنکەدراوە: کۆکراوەی داتا و زانیارییەکان سەبارەت بە وشە و دەربڕینەکانی شێوەزارە جیاوازەکان.
تەشیڕێس: کایەیەکی سادەیە کە بە پشتبەستن بە چەند پرسیارێک سەبارەت بە چۆنیەتیی وتنی هەندێک وشە، شێوەزارەکەت دەستنیشان دەکات.
ئامانجی سەرەکیی ئەم پڕۆژەیە خزمەتکردن و پاراستنی شێوەزارەکانی زمانی کوردییە، بە تایبەت شێوەزارەکانی کوردیی ناوەندی. دان بەوەدا دەنێین کە پێدراوەکانی ئێستامان تەواو نین و هەموو شێوەزارەکانی ناوچەکەیان لەخۆ نەگرتووە. بەڵام بە هیوای ئەوەین کە بە هاوکاریی توێژەران و خەڵکی ناوچەکان، بەرەبەرە پێدراوەی زۆرتر کۆبکەینەوە و بنکەدراوەکەمان دەوڵەمەندتر بکەینەوە.
هەر جۆرە پێشنیار، ڕەخنە و بەشدارییەک لە لایەن ئێوەوە جێگای ڕێز و سوپاسە و یارمەتیدەرمان دەبێت لە گەشەپێدانی زیاتری ئەم پڕۆژەیەدا.